یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕیاری كۆتایی خۆی داوە سەبارەت بە داهاتووی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەكەیان.
بارسێلۆنا لە خولی ئیسپانی و لە چامپیۆنسلیگیش بە ساتێكی سەخت و خراپدا تێدەپەڕێت.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لاپۆرتا بیر لەوە دەكاتەوە یاری بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید كۆتا یاری كومان بێت لە نێو هاندەرانەوە.
هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە لاپۆرتا ڕایگەیاندووە كە دوای پشووی نێودەوڵەتی شوێنگرەوەی ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە دەستنیشان دەكات.
بەهۆی كارتە سورەكەیەوە كە لە یاری بەرامبەر كادێز وەریگرت كومان ناتوانێت لە یاری بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید بەشدار بێت.