
یاریگا–
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای پەیوەندی کردن بەم یانەیە، بەهۆی پێکان بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە، هێرشبەرەکەی بلاوگرانا دوای کۆتایی هاتنی یارییە نێوەدەوڵەتیەکان لە مانگی داهاتوو، بۆ یاری بەرامبەر ڤالێنسیا بەشداری یەکەم یاری یانەکەی دەکات و تا ئەو کاتە بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە.
ئەگوێرۆ هاوینی رابردوو دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی، بێ بەرامبەر پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد.