ئهڵمانیائهوروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ
دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی لێڤاندۆڤسکی

یاریگا–
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆلەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە یاری یانەکەی بەرامبەر لایپزیگ بەهۆی پێکان نەیتوانی لە یاری کردن بەردەوام بێت و هەر ئەمەش وایکرد گومان لە بەشداری کردنی ئەو یاریزانە بەرامبەر بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ بکرێت.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی باڤارییەکان پێکانەکەی چارەسەر بووە و بەبێ کێشە بەشداری راهێنانە بە کۆمەلەکانی یانەکەیان کردووە و هیچ کێشەیەکی نیە و ئامادەیە سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی یانەکەی بکات.
بایرن میونشن شەوی داهاتوو لە گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر لە یاریگای کامپ نۆ دەبێتە میوانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.