
یاریگا–
دوای ئەوەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رایگەیاند بۆ وەرزی ئەمساڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەکەیان درێسی ژمارەی 7 لەبەر دەکات، دەنگۆیەک بڵاوبووەوە کە شاژنی بەریتانیا داوای 80 درێسی ئەو یاریزانە بە واژۆیەکەوە کردووە.
هەژمارەی Sport Innovation Society لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر یەکەم سەرچاوە کە هەواڵەکەی بڵاوکردەوە، گوایە یاریزانە پۆرتوگاڵیەکەی شەیتانە سوورەکان دەبێتە یەکەم مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی لەلایەن شاژنەوە داوای درێسەکەی بکرێت، بەڵام دوای چەند رۆژێک ئەم هەژمارە داوای لێبوردنی کرد و بڵاویکردەوە کە هەواڵی هیچ راستیەکی بۆ نیە و شاژن داوای درێسی ئەو یاریزانەی نەکردووە.
هەژمارەکە ئەوەشی باسکردووە کاتێک سەرەتا ئەم هەواڵەیان پێشگەیشت، تووشی شۆک بوون و بە ئامانجی ئەوەی یەکەم سەرچاوە بن لە بڵاوکردنەوە، پەلەیان کرد و ئێستاش دوای لێکۆلینەوە بۆیان دەرکەوتووە کە هەواڵەکە هیچ راستیەکی نیە.