
یاریگا-
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئەمڕۆ ژمارەی یاریزانانی یانەكەی ئاشكرا كرد پێش یاریەكەیان بەرامبەر خیتافی.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 18:00 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا میوانداری خیتافی بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا.
زۆربەی میدیاكان ئاماژەیان بەوە دەكرد كە فلیپی كۆوتینهۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا ژمارەكەی لیۆنێل میسی دەپۆشێت ، بەڵام ئەمڕ بە فەرمی یەكلا بوویەوە و ژمارەكەی پێشووی خۆی كە ژمارە 14 یە دەپۆشێت.
ژمارەی یاریزانانی بارسێلۆنا:
🔢 Els dorsals del #BarçaGetafe! pic.twitter.com/bLMVsKtHIO
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) August 29, 2021
هەتا ئێستا درێسی ژمارە 10 كە لیۆنێل میسی ئەفسانەی یانەكەیان دەیپۆشی هەروا ماوەتەوە و هیچ یاریزانێك نایپۆشێت.



