راهێنەرێک بە رووتی بەشداری کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی دەکات
یاریگا–
برایان پرێسکی، راهێنەری یانەی رۆیال ئانتوێرپی بەلجیکی بەڵێنەکەی بردە سەر و دوای یاری یانەکەی لە قۆناخی پاڵاوتنەکانی یۆرۆپالیگ، بە رووتی و بەبێ جلی سەرەوە بەشداری لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی کرد.
یانەی ریال ئانتوێرپی بەلجیکی لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پاڵاوتنەکانی یۆرۆپالیگ شەوی رابردوو روبەڕووی یانەی ئۆمۆنیای قوبرسی بووەوە، راهێنەری ئەو یانەیە پێش یارییەکە بەڵێنی بە یاریزانەکانیدا، ئەگەر بتوانن لە یارییەکە بردنەوە بەدەست بێنن و بەشداری ئەم وەرزە یۆرۆپالیگ بکەن، ئەو کات بە رووتی و بەبێ جلی سەرەوە بەشداری لە کۆنفڕانسی دوای یارییەکە دەکات، یارییەکەیان بردەوە و ئەویش بەڵێنەکەی بردە سەر.
دوای سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆپالیگ، یانە بەلجیکیەکە لە کۆمەڵەی چوارەم رووبەڕووی هەر یەک لە یانەکانی ئاینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی، فەنەرباهچەی تورکی و هەروەها ئۆڵەمپیاکۆسی یۆنانی دەبنەوە.