
یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان ئەو بڕە پارەیە وەردەگرێتەوە کە لە کاتی لێکۆڵینەوەکانی گەندەڵی یەکێتییەکە دەستی بەسەرداگیرابوو.
زیاد لە ٥٠ بەرپرس و کارمەندی فیفا تا ئێستا دادگایی کراون لەوکاتەوەی لێکۆڵینەوەکان لەسەر گەندەڵییەکانی فیفا دەستی پێکردووە لە ٢٠١٥ ـەوە. ٢٧ کەس لەوانە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و سەرۆکی پێشووی فیفا و یوفاش سڕکران.
لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەست بەسەر هەژماری بانکی ئەو کەسانە گیرا کە تێوەگلابوون و کۆی پارەکان ٢٠١ ملیۆن دۆلار بوو. ئێستا ئەو بڕە پارەیە دەدرێتەوە دەست فیفا.
ئەوانیش دەڵێن پارەکە لە پڕۆژە وەرزشییەکاندا خەرج دەکەن بە تایبەت پڕۆژەکانی گرنگیدان بە تۆپی پێی لاوان و کۆمەڵگاکان.
لە ٢٠١٥دا گەورەترین گەندەڵی مێژوویی وەرزشی ئاشکراکرا لەلایەن وەزارەتی دادوەری ئەمریکیا و تۆمەتەکان بریتین بوون لە ساختەکاری، بەرتیل دان، پارە سپی کردنەوە، رێککەوتنی ساختە.