یاریگا–
ساموئێل ئۆمتیتی، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دواجار لەگەڵ یانەکەی گەیشتووەتە رێکەوتن و وەرزی ئەمساڵیش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت.
سیگێ رۆدریگێز رۆژنامەنوس لە کادێنا سێر ئاشکرای دەکات، کارگێری بلاوگرانا لە پێناو کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکانی، بریاریداوە دەستبەرداری بەشێكیان ببێت و یەکێک لەو یاریزانانەش بەرگریکارە فەرەنسیەکەیە کە خاوەنی مووچەیەکی بەرزە، بەڵام دواجار هیچ یانەیەک ئامادەنەبوو ئەو یاریزانە بەهۆی مووچە زۆرەکەی بگوازێتەوە و دواجار بارسا ناچار بووە ئەو یاریزانە بهێڵتەوە.
ئەو رۆژنامەنوسە کەتەلۆنیە ئەوەشی باسکردووە هەردوولا لەسەر ئەوە رێکەوتوون کە مووچەی یاریزانەکە کەم بکرێت و زستانی داهاتووش هەر کاتێک ئۆفەرێکی پێشکەش کرا، بەبێ هیچ مەرجێک یانەکەیان جێبێڵێت.