یاریگا–
لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، لەلایەن راهێنەری یانەکەیەوە بۆ یاری شەوی داهاتوو بەرامبەر ستاد برێست بانگهێشت ناکرێت.
ماڵپەری RMC فەرەنسی بڵاویکردەوە، ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ راهێنەری شازادەکان بریاریداوە یاریزانە ئارجێنتیناییەکەی یانەکەی بۆ یاری شەوی داهاتوو لە گەڕی سێیەمی خولی فەرەنسا بانگهێشت نەکات، ئەو راهێنەرە پێیوایە لیۆ تاوەکو ئێستا لە رووی توانای جەستەیی ئامادەنیە، بۆیە نایەوێت سەرکێشی پێ بکات و یاری هەفتەی داهاتوو بەشداری پێدەکات.
ئەمڕۆ راهێنەرەکەی پاریس سانجێرمان لە کۆنفڕانسی رۆژنامەڤانی پێش یاری شەوی داهاتوو گووتی کە ئەوان تاوەکو ئێستا بریاریان نەدواوە کام یاریزان بەشداری یارییەکە دەکات، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەم یانەیە زانیاریان دەستکەوتووە مێسی بەشداری ئەم یارییەش ناکات.