یاریگا-
مانوێل لۆكاتێلی ئیتاڵی و ناوەڕاستكاری نوێی یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی بە ڕیزەكانی یوڤێنتوسەوە.
ڕۆژی ڕابردوو بە شێوەیەكی فەرمی مانوێل لۆكاتێلی لە ساسۆلۆوە پەیوەندی بە یوڤێنتوسەوە كرد.
لە لێدوانیدا لۆكاتێلی بۆ كەناڵی فەرمی یوڤێنتوس ووتی: پەیوەندی كردنم بە یوڤێنتوسەوە خەونێك بوو هاتە دی ، خەونی مندالێك تەواوی هێز و توانای خۆی بخاتە گەڕ لە نێو یاریگادا.
هەروەها ووتیشی: من یانەیەكم جێهێشتووە كە هەمیشە لە دڵمدا دەمێنێتەوە ، چونكە ساسۆلۆ وای لە من كرد ببمە یاریزان و كەسایەتیەكی باشتر ، ژیان هەڵبژاردنە من ئەو كاتەم بە گونجاو زانی بۆ ڕۆشتن.
لۆكاتێلی لەگەڵ ساسۆلۆ بەشداری لە 144 یاریدا كردووە و هەشت گۆڵی تۆمار كردووە و 11 گۆڵیشی درووست كردووە.