
یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕیزبەندی كاپتنەكانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە دوای ڕۆشتنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەكەیان ئاشكراكرد.
بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە دوای یاریەكەیان بەرامبەر یوڤێنتوس لە جامی خوان گامبەر ڕیزبەندی كاپتنەكانی بلاوگرانا ئاشكرا بووە.
لە ڕیزبەندیەكەدا چوار یاریزانی ئیسپانی دێن و لە پلەی پێنجەمیش مارك ئەندریە تێر شتیگنی ئەڵمانی و گۆڵپارێزی یانەكەیان دێت.
سێرجیۆ بۆسكێتس كاپتنی یەكەم و جیرارد پیكێ دووەم و سێرجی ڕۆبێرتۆ و جۆردی ئەلباش لە پلەی سێیەم و چوارەم دێن.



