یاریگا-
ئەنسۆ فاتی ئیسپانی و یاریزانی لاوی بارسێلۆنای ئیسپانی ماڵئاوایی لە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكەیان دەكات.
شەوی ڕابردوو بە شێوەیەكی فەرمی پەیوەندی نێوان لیۆنێل میسی و بارسێلۆنا كۆتایی هات.
لای خۆیەوە ئەنسۆ فاتی ماڵئاوایی لە لیۆنێل میسی دەكات و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی:
” هەموو ئەوانەی دێنە لاماسیا خەون بە یاریكردن لەگەل تۆدا دەبینن هەست بە بەختەوەری دەكەم كە ئەو شانازییەم هەبووە
دەمەوێت سوپاسی ئەو دوو ساڵە بكەم كە پشتگیریت كردم و هەموو ئەوانەی لێتەوە فێر بووم ، من و خێزانەكەم هەمیشە سوپاسگوزارتان دەبین ، هیوای سەركەوتن بۆ خۆت و خێزانەكەت دەخوازم ”.