ئه‌وروپائیسپانیا

لالیگا بەشێک لە کێشە داراییەکانی یانەکانی چارەسەر دەکات

یاریگا
لالیگای ئیسپانیا بەفەرمی گرێبەستێکی لەگەڵ سندوقی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی CVC واژو دەکات و بەرامبەر ئەو گرێبەستەش پارەیەکی خەیاڵی دەست دەکەوێت.

ماڵپەری لالیگای ئیسپانیا بڵاویکردەوە لەگەڵ سندوقی نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی CVC گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستێکیان بەرامبەر 2.7 ملیار یۆرۆ واژۆ کردووە و لە بەرامبەر %10ـی پشکەکانی خولەکە پێشکەشی ئەو سندوقە دەکرێت. لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە ئەم داهاتە دابەشی سەر یانەکانی وڵاتەکەیان دەکرێت، بەجۆرێک بارسێلۆنا 270 ملیۆن یۆرۆ و هەروەها ریال مەدرید 260 ملیۆن یۆرۆیان بەردەکەوێت.

بەم شیوەیە چاوەڕێ دەکرێت بەشێک لە کێشە داراییەکانی هەردوو یانە کە لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشیان بووە چارەسەر بن و بلاوگرانا بەم داهاتەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی نوێ بکاتەوە و شایانەکانیش کلیان مباپێ بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button