یاریگا–
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا چاوەڕێ داهاتووی یاریزانە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنا مۆریبا یاریزانی لاوی ئەو یانەیە دەکات و ئەگەرێکیش هەیە کە ئەو یاریزانە لەم هاوینەدا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، بلاوگرانا لە پێناو گەڕانەوە بودجەیەکی باش بۆ یانەکەی، دەستبەرداری چەند یاریزانێکی لاوی یانەکەی بووە و لە داهاتووشدا چاوەڕێ دەکرێت دەستبەرداری چەند یاریزانێکی دیکەش بێت، یەکێکیش لەو یاریزانانە مۆریبای هێرشبەرە کە تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکراوەتەوە و داهاتووشی نارونە، بۆیە شایانەکان ئامادەن ئەو یاریزانە لاوە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
مۆریبا ساڵی رابردوو لە تیپی دووەمی بارسێلۆنا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی گواسترایەوە تیپی یەکەم و لە یەکەم وەرزیش لەگەڵ بلاوگرانا بەشداری 14 یاری لالیگای کرد و توانی گۆڵێک و سێ ئاسیست بکات، ئەو یاریزانە 18 ساڵە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و ئەو کات دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.