ئه‌وروپائیسپانیا

مۆریبا لەلایەن هاندەرانی بارسێلۆنا سوکایەتی پێدەکرێت

یاریگا
ئیاکس مۆریبا، یاریزانە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەلایەن بەشێک لە هاندەرانی یانەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سوکایەتی پێدەکرێت و دروشمی رەگەز پەرستی بۆ دەنێرن.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە یاریزانە لاوەکەی بلاوگرانا بەم دواییە داوایەکی یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یاریزانە ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات، هەر ئەمەش وایکردووە هاندەرانی یانەکەی توڕە بن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەڵمەتێکیان لە دژی ئەو یاریزانە راگەیاندووە و رۆژانە دروشمی رەگەز پەرستی لە دژی بڵاودەکەنەوە و بۆی رەوانە دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە مۆریبا بەشێک لەو دروشمانەی کە ئاراستەی دەکرێن، لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی Tik Tok بلاویان دەکاتەوە، ئەمیش وەکو کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتانەی هاندەران.

كلیك بكەن بۆ بینینی ڤیدیۆكە

بابەتی زیاتر

Back to top button