ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: بارسێلۆنا داهاتووی هێرشبەرەکەی یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی ئەوەی کە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرنگی بە گواستنەوەی مۆریبا هێرشبەرە لاوەکەی یانەی بارسێلۆنا دەدات، ئەو یانەیە هەر زوو هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە لاوەکەی دەست پێکرد.

رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە بریارە ئەمڕۆ کارگێری بلاوگرانا لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە لاوەکەی یانەکەیان کۆببنەوە و داهاتووی ئەو یاریزانە یەکلایی بکەنەوە و دەنگۆیەکیش هەیە کە بارسا دەیەوێت گرێبەستی ئەو یاریزانە تاوەکو ساڵی 2026 نوێ بکاتەوە.

مۆریبا تاوەکو هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و ئەگەر ئەم هاوینە گرێبەستەکەی نوێ نەکرێتەو، ئەو کات هاوینی داهاتوو دەتوانێت بێ بەرامبەر یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button