یاریگا–
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم هاوینە ئالۆگۆڕیەک لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات، ئەویش بە پێشکەش کردنی ئانتوان گریزمان هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی و لە بەرامبەردا سائول نیگۆئێز ناوەڕاستکاری ئەو یانەیە بگوازنەوە.
رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە کارگێری بلاوگرانا ئامادەیە هێرشبەری فەرەنسی یانەکەی بگەڕنێتەوە مەدرید، لەلایەک لە موچە بەرزەکەی رزگاریان دەبێت و لەلایەکی دیکەوەش بە گواستنەوەی ناوەڕاستکاری رۆخێ بلانکۆس، هێلی ناوەڕاستی یانەکەیان توکمەتر دەکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوو ئەم پرۆژەیە دەست پێ بکرێت.
سائول نیگۆئێز بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزیش، بۆیە ئەگەر بێتو ئەو یانەیە پارەیەکی باش بۆ گواستنەوەی خەرج بکات، ئەو کات یانەکەی رەزامەندی پێ بدات یانەکەیان بەرەو پرێمەرلیگ جێبێڵێت.