خوله‌کانی دیکە

دوای 27 ساڵ ئێنریکێ دەیەوێت تۆلەی خۆی لە ئیتاڵیەکان بکاتەوە

Yariga App

یاریگا
مۆندیالی ساڵی 1994 بوو هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە قۆناخی پێشکۆتایی رووبەڕووی یەکتری بونەوە، یارییەکە هەندێ گرژی تێکەوت بەهۆی ئەو لێدانەی بەرگریکارێکی ئیتاڵی بەر لوتی لویس ئێنریکی یاریزانی ئەو کاتەی لارۆخا و راهێنەری ئێستای ئەو هەڵبژاردەیە.

ماڵپەری La Sextaـی ئیسپانی بڵاویکردەوە دوای تێپەربوونی 27 ساڵ بەسەر ئەم رووداوەدا، راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان هێشتان رقەکەی لە دڵ ماوە و دەیەوێت بە بردنەوەیان بەرامبەر ئازۆریەکان لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020تۆلەی خۆی بکاتەوە و ئەو هەڵبژاردەیە لە پاڵەوانتیەکەش دوور بخاتەوە،

ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button