ئه‌وروپائیتاڵیا

رۆناڵدۆ بەم زووانە داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانە یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دوای دەرکردنی هەڵبژاردەکەی لە قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، دەیەوێت بە زووترین کات داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی بکاتەوە.

جۆڤانی ئالباسنی رۆژنامەنوسی نزیک لە یانە ئیتاڵیەکە بڵاویکردەوە کە گؤلکارەکەی ئەو یانەیە لە رێگەی خۆرخێ مێندێز بەرێوەبەری کارەکانی دەیەوێت بە زوترین کات داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی بکاتەوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ یانەکەیان نەبووە، بەڵام پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانە باس دەکرێن، دۆن هیچ کێشەیەکی لەگەڵ گەڕانەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری نیە و ئەگەرێکی زۆریش هەیە ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.

رۆناڵدۆ هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس کۆتایی دێت، بەڵام دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە ئەو یانەیە بەهۆی موچە بەرزەکەی ئامادەیە دەستبەرداری بێت و چەند یانەیەکیش ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button