ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا: ئامانجمان ئەنجامدانی چوار گرێبەستی دیكەیە

Yariga App

یاریگا-

خوان لاپۆرتای ئیسپانی و سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە هەول دەدەن چوار گرێبەستی دیكە ڕابگەیەنن بۆ بەهێزكردنی ڕیزەكانی یانەكە لە وەرزی نوێدا.

بارسێلۆنا لەم هاوینەدا چوار یاریزانی گواستوەتەوە ڕیزەكانی ئەوانیش ئەگوێرۆ و گارسیا و ئیمیرسۆن و دیپاین.

لاپۆرتا لە لێدوانیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: ئێمە دەمانەوێت یانەیەكی كێبڕكێكار درووست بكەین ، گواستنەوەی ئەگوێرۆ و گارسیا و ئیمیرسۆن و دیپای شایەتی ئەوە دەدەن و سێ بۆ چوار یاریزانی دیكەش دەگوازینەوە.

سەبارەت بە ڤیناڵدۆم ووتی: هەفتەی ڕابردوو كەسێك لە ئێمە هەڵهات ، یانەی وا هەیە لەلایەن حكومەتەوە پشتگیری دەكرێت و لە توانایاندایە هەر یاریزانێك بیانەوێت بیگوازنەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button