ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید دەیەوێت لیڤاندۆڤسکی بگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا
کارگێری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەموو ئامانجێکیان لە هاوینی داهاتوو گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیایە، بەڵام ئەگەر لە گواستنەوەی سەرکەوتوو نەبوون، ئەو کات هەوڵ بۆ گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشن دەدەن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە ئامانجی یەکەمی شایانەکان بۆ گواستنەوەی گۆڵکارێک، یاریزانە لاوەکەی زەردەواڵەکانە و لە ئەگەری شکست هێنان لەم پرۆژەیە ئەو کات هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی باڤارییەکان دەدەن، هەرچەندە ئەوان پێیانوایە ئەستەکە بتوانن لەم قەیرانە داراییە هێرشبەری زەردەواڵەکان بگوازنەوە.

هالاند لەلایەن چەند یانەیەک کراوەتە ئامانج، بەڵام زۆری نرخی دەستبەرداربوونی کە نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆیە، یانەکانی کە هەوڵی وگواستنەوەی دەدەن دوو دڵ کردووە و دەیانەوێت چاوەڕێ بکەن تاوەکو نزیک دەبێتەوە لە کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button