ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا
یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوا دەکەن لەم بارودۆخەدا کۆپا ئەمریکا بەڕێوەنەچێت و لە هەمان کاتدا بایکۆتی پاڵەوانتیەکەش ناکەن.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل ئەو بەیاننامەی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە ” ئێمە لەگەڵ ئەوەنین لەم بارودۆخەدا کۆپا ئەمریکا بەڕێوەبچێت، بەڵام هەرگیز بایکۆتی پاڵەوانتیەکە ناکەین و ئەرکی ئێمە ئەوەیە رێز لە درێسی زەرد و سەوز بگرین، ئێمە خاوەنی پێنج ناسناوی مۆندیالین، هاوڵاتیەکانمان مەترسی گەورەیان لەسەرە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە بەڕێوەنەچوونی پاڵەوانتیەکە لە بەرژەوەندی هەمووانە “.

دوای ئەوەی کۆنمیبۆل بریاریدا بەهۆی مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا مافی میوانداریەتی لەهەردوو وڵاتی ئارجێنتینا و کۆلۆمبیا وەرگرێت، بەڕازیل ئامادەیی خۆی بۆ میوانداری کردن لە پاڵەوانتیەکە راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Back to top button