یاریگا–
لیۆناردۆ بۆنۆچی، بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئەم وڵاتە لەلایەن لیژنەی تەمبێکاری فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و چاوەڕێش دەکرێت پێش دەست پێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا تووشی سزا ببێتەوە.
رۆژنامەی لاگازێتادلۆسپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، بەرگریکارەکەی خانمە پیرەکە بەم دواییە داوای لە کۆلۆسێفێسکی هاوڕێ کردووە بەرێوەبەری کارەکانی بگۆڕێت و لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی هەماهەنگی بکات، ئەمەش پێچەوانەی یاسایە و لە ئیتاڵیا هیچ کەسێک و یاریزانێک رێگەی پێ نادرێت ئەمجۆرە داوایە لە کەسانی دیکە بکات.
لەمبارەوە بەرێوەبەری کارەکانی کۆلۆسێفێسکی هەواڵەکەی پشت راستکردووەتەوە و دەڵێت ئەوان تۆماری دەنگیان لایە و بەم زووانە و پێش دەست پێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە دەکەن.