ئیتاڵیا

کلینی: بۆنوچی لە پشووشدا لەگەڵم دەبێت

یاریگا-جیۆرجیۆ کلینی باسی نزیکی و هاوڕێیەتی دەکات لەگەڵ لیۆناردۆ بۆنوچی.

کلینی ١٥ ساڵ و بۆنوچی ١١ ساڵە بەرگریکاری یوڤێنتۆسن، جارێکیتر جیهان ستایشی تێککگەیشتن و بەتوانایی  دوو بەرگریکارە ئیتاڵییەکەی کرد لە یۆرۆی ئەمساڵدا. کاتێکیش پرسیاری هۆکاری ئاستە بەرزەکەیان لە کلینی کرد لە پاڵ بۆنوچی دا وتی “لە میانەی یۆرۆ بەیەکەوە بووین، ئێستاش کە کاتی پشوومانە هەر بەیەکەوە دەچین بۆ گەشت و لەوێش بەیەکەوە دەبین پێم وابێت ئەوە وەڵامی پرسیارەکەتە”.

کلینی یەک وەرزی لەگەڵ یۆڤی ماوە و تەمەنی گەیشتووەتە ٣٦ ساڵ، هەروەها بۆنوچی ٣٤ ساڵە و کۆتا ساڵەکانی یاریکردنیان بەیەکەوە بەڕێدەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button