ئیتاڵیا

یوڤێنتۆس کاپتن و دوو یاریزانی دیکە لە ئامادەکارییەکان دووردەخاتەوە

یانەی یوڤێنتۆس بەنیازە بانگهێشتی بەشێک لە یاریزانانی تیمی یەکەم نەکات بۆ خۆئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، یۆڤی بەنیازی گۆڕانکاری ریشەییە و قۆناغی یەکەم  لیاندرۆ بۆنوچی کاپتن و ویستۆن مەکینی و ئارسەر مێلۆ بانگهێشتی یارییە دۆستانەکان و کەمپی مەشقی هاوینەی ئەمریکا ناکرێن بۆ خۆئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ. مەبەستی یانەکەش لەم کارە ئەوەیە هانیان بدات لە بازاڕی گواستنەوەدا یانەیەکی دیکە بدۆزنەوە.

سەرچاوەکە دەڵێت ، قۆناغی دووهەم ئەوە دەبێت تەنانەت پاش کەمی مەشقی هاوینەش و گەڕانەوەی تیمەکە بۆ تورین، رێگە بەو یاریزانانە نادرێت لەگەڵ ئەوانی دیکەدا مەشق بکەن و بەهەموو شێوەیەک پەیوەندیان لەگەڵ راهێنەر دەپچڕێت.

بۆنوچی پێشتر ئاگادارکراوەتەوە کە بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی چیتر لە پلانەکانی یانەکەدا نیە، مەکینی و مێلۆش هەردووکیان لە خواستن دەگەڕێنەوە لە یانەکانی لیدز و لیڤەرپوولی ئینگلیزی.

ئەنجامدانی ئەم کارە لەلایەن بیانکۆنێری بەرامبەر بۆنوچی لە کاتێکدایە، ناوبراو خاوەنی نزیکەی ٥٠٠ یارییە بە درێسی یۆڤی و ماوەی ١٢ ساڵ یارییان بۆ ئەنجام دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button