ئیتاڵیا
ئیتاڵیا بیر لە گۆڕینی کاتی یارییەکان دەکاتەوە
یاریگا-رەنگە گۆڕانکاری گەورە لە کاتی یارییەکانی وەرزی داهاتووی خولی ئیتاڵی رووبدات بەهۆی فشار لەسەر کەناڵی گواستنەوەی یارییەکان.
گروپی دازن مافی گواستنەوەی سەرجەم یارییەکانی ئەو خولەی بەدەستهێناوە و داوای کردووە سەرجەم ١٠ یارییەکەی هەفتانە لە ١٠ کاتی جیاوازدا بەڕێوەبچن. پێشنیازەکە بە جۆرێکە کە رۆژانی شەممە لە کاتژمێرەکانی ٣:٣٠، ٥:٣٠، ٧:٣٠ و ٩:٤٥ خولەک بەڕێوەبچن. وە یارییەکانی یەکشەممان لە کاتەکانی ١:٣٠، ٣:٣٠، ٥:٣٠، ٧:٣٠ و ٩:٤٥ خولەک بەڕێوەبچن. کۆتا یارییش رۆژی دووشەممە ٩:٤٥ خولەکی شەو بەڕێوەبچێت.
گروپی دازن تادێت بەرەو قوتدانی کەناڵەکانی دیکە و کۆنترۆڵکردنی خولەکان و رووماڵی یارییە وەرزشییەکان دەدات.