عێراقکوردستان

پێشمەرگەی سلێمانی ڕێگای سەرکەوتنی بۆ نادۆزرێتەوە، دهۆکیش براوە بوو

Yariga App

یاریگا- 

لە بەردەوامی یاریەکانی خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق و لەگەڕی پێنجەمیدا، یانەی برایەتی لە یاریگای نێودەوڵەتی کەربەلا بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ شکستی هێنا، برایەتی خاوەن شەش خاڵە لەکۆمەڵەکەیدا.

لە کۆمەڵەی دووەمدا یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یانەی ئیتیفاقی بردەوە، دهۆک خاوەنی 9 خاڵە و ئیتیفاقیش تاکە خاڵێکی هەیە.

لەهەمان کۆمەڵەدا و یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ گۆڵ یەکسان بو، پێشمەرگە لە کۆی پێنج یاریدا هیچ سەرکەوتنێکی تۆمارنەکردووە و لە سێ یاری بەرامبەربوە لە دوویاریشدا توشی شکست هاتووە، پێشمەرگەی سلێمانی خاوەن سێ خاڵە لە کۆمەڵەکەیدا.

یانەی نەورۆز ڕیزبەندی دووەمی لەکۆمەڵەی یەکەم گرتووە بە 10 خاڵ، نەورۆز لەگەڵ یانەی حوسێن لە شاری بەغداد بە دووگۆڵ بەرامبەر بو.

خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق گەڕی پێنجەمی کۆتایی هات و نۆ هەشت گەڕ لە خولەکە ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button