عێراقگرنگترین

لیژنەی رێككاری سزای یانەی هەولێر دەدات

یاریگا –

كەمێك پێش ئێستا لیژنەی رێككاری فیدراسیۆنی تۆپی عێراق لە دوای رووداوەكانی یاری بەرامبەر شوڕتە،بڕیاری سزادانی بۆ یانەی هەولێر دەركرد.

لە یاری هەولێر بەرامبەر شوڕتە لە گەڕی 23ی خولی ئەستێرەكانی عێراق، هاندەرانی یانەكەی پایتەخت وەك ناڕەزاییەك لە ئەنجامەكانی یانەكەیان بوتڵی ئاویان هەڵدایە نێو یاریگای فرانسۆ هەریری.

لیژنەی رێككاری فیدراسیۆنی عێراق كۆمەڵێك سزای بۆ یانەی هەولێر دەركرد:

  1. سزای دارایی بە بەهای 15 ملیۆن دیناری عێراقی.
  2. ئەنجامدانی دوو یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی.

یانەی هەولێر بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت و 9 یارییە لە خولی ئەستێرەكانی عێراق تامی بردنەوەی نەكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button