یاریگا–
ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری پێشووی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا پاڵێوراوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی.
رۆژنامەی سەنی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە کە کارگێری یانە لەندەنیەکە بریاریانداوە بۆ وەرزی داهاتوو میکێل ئارتێتا لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوور بخەنەوە و لە شوێنی ئەویش راهێنەرەکەی پێشووی خانمە پیرەکە دەست نیشان بکەن و چاوەڕێش دەکرێت لە ئەگەری دۆڕانی یانەکەیان بەرامبەر ڤیاریال لە قۆناخی پێش کۆتایی یۆرۆپالیگ، یەکسەر راهێنەرەکەیان دووربخەنەوە.
ئارتێتا ئەم وەرزە لەگەڵ ئارسێناڵ تاوەکو ئێستا لە پلەی دەیەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێن و لە یۆرۆپالیگیش گەیشتونەتە قۆناخی پێش کۆتایی و لە یاری چوون بەرامبەر یانەی ڤیاریالی ئیسپانی دۆڕاون.