یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئەمڕۆ سێشەممە هەنگاوێكی نوێی میمفیس دیپای هۆڵەندی و هێرشبەری یانەی ئۆڵۆمپێك لیۆنی فەڕەنسیان ئاشكرا كرد بۆ نزیك بوونەوە لە بارسێلۆنا.
گرێبەستەكەی دیپای لەگەڵ لیۆن لە كۆتایی ئەم وەرزەدا بەسەردەچێت و بارسێلۆناش لە هەر یانەیەك نزیكترە بۆ گواستنەوەی بۆ ڕیزەكانی.
بەپێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دیپای بە دوای خانوودا دەگەڕێت لە بارسێلۆنا ، ئەوەش هۆكارێكی بەهێزە بۆ پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە و هێرشبەرە هۆڵەندیەكە شێتانە بیر لە پەیوەندیكردنی بە بلاوگراناوە دەكاتەوە.
شایەنی باسە دیپای یەكێكە لە داواكاریەكانی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری بارسێلۆنا.
هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە بارسا هیچ بڕە پارەیەك بۆ گواستنەوەی تەرخان ناكات یاریزانەكە بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات تەنها موچەی یاریزانەكە نەبێت.