ئیسپانیا

ئەستێرەیەکی دیاری بارسا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سوپەر لیگەوە ئاشکرا کرد

Yariga App

یاریگا- دوا جار خولی ڕاگەیەندراوی سوپەر لیگ کە لەلایەن 12 یانەی زلهێزی ئیسپانیا و ئیتاڵیا و ئینگلتەراوە بڕیاری لەسەر درابروو، لە ژێر هەڕەشەی یوفا و فیفا لەلایەک و فشاری هاندەرانی ئەو یانانە بە شێوەی نیمچە فەرمی هەڵوەشێنرایەوە، بەتایبەت هەڵوێستە توندەکانی هاندەرانی شەش یانەکەی ئینگلتەرا.

ئەوەی لە پلانی خولەکە پاشگەز نەبووەتەوە و جیهان چاوەڕێی کۆتا قسەی ئەوانە، سێ یانە گەورەکەی ئیسپانیان بە دیاریکراوی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا. بەڵام جێرارد پیکی لای خۆیەوە بە تویتێک شتێکی درکاند و پێچەوانەی خواستی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە، پاڵپشتی خۆی بۆ شەقامی وەرزشی پیشاندا و نووسی: “تۆپی پێ هی هاندەرانە. ئەمڕۆ لە هەرکاتێکیتر زیاتر  ئەوە سەلمێندرا.”

بە گوێرەی سەرچاوە ئیتاڵییەکان، ئەی سی میلانیش نزیکە له پاشەکشێ لە خولە ڕاگەیەندراوەکە و لە نزیک مەودا بە یەکجاری پلانی هەڵوەشاندنەوەی ڕادەگەیەنرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button