خولهکانی دیکە
هۆڵەندا چووە پاڵ نەرویج و ئەڵمانیا لە هۆشداریدان بە قەتەڕ
یاریگا-هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەر لە یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ بەرامبەر لاتڤیا داوای گۆڕانکاری کرد لە مامەڵەی قەتەڕ لەگەڵ کرێکارە بیانییەکان.
بەگوێرەی راپۆرتەکان زیاد لە ٦٠٠٠ کرێکاری بیانی لە قەتەڕ گیانیان لەدەستدا لە کاتی کارکردن لە ئامادەکارییەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢. رۆژانی پێشوو هەریەک لە نەرویج و ئەڵمانیا بە پەیامێک لەسەر درێسەکانیان داوای سەلامەتی گیانی ئەو کرێکارانە و پاراستنی مافەکانی مرۆڤیان کرد لە قەتەڕ.
لەسەر درێسەکەی هۆڵەندا نوسرابوو “تۆپی پێ پشتیوانی گۆڕان دەکات”.
راهێنەری نەرویج سەبارەت بەم هەڵمەتە وتبووی “مەبەستمانە فیفا بەشێوەیەکی راستەوخۆ کار لەسەر ئەم بابەتە بکات و ئەگەر پێویست بکات توندتر مامەڵەیان لەگەڵ بکات بۆ باشترکردنی بارودۆخی کرێکارەکان و چەسپاندنی مافەکانی مرۆڤ”.