ئینگلتەرا
كاڤانی وەڵامی لێدوانەكانی باوكی دەداتەوە سەبارەت بە مانچێستەر یونایتد
یاریگا-
ئیدینسۆن كاڤانی وەڵامی لێدوانەكانی باوكی دەداتەوە سەبارەت بە مانچێستەر یونایتد.
باوكی كاڤانی لە لێدوانیدا كە ڕۆژی ڕابردوو بڵاوكرایەوە ووتی: كە كوڕەكەی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاویندا مانچێستەر یونایتد جێبهێڵێت و دووپاتیشیكردەوە كە كوڕەكەی ئاسودە نیە لە یانەكە و دەیەوێت ئاڵنگاریەكی نوێ تاقی بكاتەوە.
هەر زوو هێرشبەرە ئۆرۆگوایەكە وەڵامی لێدوانەكانی باوكی دایەوە و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی خۆی بە درێسی شەیتانە سورەكانەوە بڵاوكردەوە و نووسیویەتی: ” شانازی دەكەم كە ئەم درێسەم پۆشیووە ”.