چامپیۆنزلیگ

“بردنەوە لە بارسێلۆنا تامێکی تایبەتی هەیە!”

یاریگا- لێدوانەکانی پێش یاریە چارەننووسازەکەی نێوان پاریس سان جێرمان و بارسێلۆنا گەرم دەبێت و ماوریسیۆ پۆچێتینۆ قسەی خۆی کرد.

لە لێدوانێکیدا بۆ AFP کە پێگەی گۆڵیش بڵاوی کردۆتەوە، دەڵێت: “تا مردن دەجەنگین لەپێناو بردنەوەی چامپیۆنزلیگدا. بردنەوەیش لە بارسێلۆنا تامێکی تایبەتی هەیە. هەرچەندە لەگەڵ ئیسپانیۆل زۆر دەمارگیرییم نەبوو، بەڵام بۆ پاریس وام دەوێت.”

یاریی چوونی نێوان ئەو دوو یانەیە لە کامپ نو 1-4 بە سوودی پاریسییەکان کۆتایی هات و ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە یاری گەڕانەوە میوانداریی یانە کەتەلۆنیەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button