ڤیدیۆ هەواڵ
ڤیدیۆ: نێیمار داسیلڤا پیرۆزبایی رۆژی لە دایکبوون لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات
نێیمار داسیلڤا یاریزانی ناوداری یانەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی بەڕازیل لە ڤیدیۆیەکدا پیرۆزبایی رۆژی لە دایکبوون لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمڕۆ ٣/٢ رۆژی لە دایکبوونی سەرۆکی حکومەتە و لە پەیامەکەدا نێیمار دەڵێت “سڵاو مەسرور بارزانی، رۆژی لە دایکبوونت پیرۆزبێت، رۆژێکی خۆشت هەبێت و چێژبەخش بێت لەگەڵ خێزانەکەت و هاوڕێکانت، رۆژی لە دایک بوونت پیرۆزبێت، خواتان لەگەڵ”.