ئیسپانیاگرنگترین

مارکا: زوڵم لە ڤینیسیوس دەکرێت و ئامارەکان نیشانی دەدەن لە باشترینەکانی مەدریدە

یاریگا-رۆژنامەی مارکای ئیسپانی پێی وایە ڤینیسیوس شایستەی ئەو هەموو رەخنەیە نیە کە لێی دەگیرێت و ژمارەکانیش ئەوە دەسەلمێنن.

رۆژنامەکە دەڵیت ڤینیسیوس لە سەرجەم یاریزانانی دیکەی مەدرید زیاتر رەخنەی لێدەگیرێت، ئەمە لە کاتێکدا یانەکە خاوەنی بەرزترین رێژەی بردنەوەیە کاتێک ئەو لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.

بەراوردکارییەکە لە نێوان سەرجەم هێرشبەرەکانی باڵە لە مەدرید، ئەوەش ڤینیسیوس، رۆدریگۆ، هازارد، ئاسێنسیۆ و لوکاس ڤازکوێس دەگرێتەوە.

لەو یارییانەی لاوە بەڕازیلییەکە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە بە رێژەی ٦٩٪ مەدرید یارییەکەی بردووەتەوە،  لە کاتێکدا مێرەنگی تەنها ٥١٪ی ئەو یارییانەی بردووەتەوە کە هازارد لە پێکهاتەی سەرەکی بووە. لە پلەی دووهەم و دوای ڤینیسیوس مەدرید ٦٦.٦٦٪ی ئەو یارییانەی بردووەتەوە کە لوکاس ڤازکوێس لە پێکهاتەی سەرەکی بووە.

 

لەلایەکی دیکە باس لەوە دەکات رەخنەکان دژی ئەو یاریزانە خۆیان لەوە دەبیننەوە، کە ئەو یاریزانە وەک پێویست گۆڵ تۆمارناکات، هەرچەندە ئەو رەخنەیە لە جێی خۆیەتی بەڵام دوای بەنزیمە گۆڵکاری دووەمی یانەکەیە لە نێو هێرشبەرەکاندا بە سێ گۆڵ (لەگەڵ هازارد هاوتایە).  وە لەرووی ئەسیستەوە دووهەم زۆرترین ئەسیستی هەیە بە سێ دروستکردن و لەدوای رۆدریگۆ دێت بە پێنج ئەسیست.

ئەمشەو مەدرید رووبەرووی ڤالۆدۆلید دەبێتەوە و جارێکیتر بەهۆی قەیرانی پێکانەکان، ناچارە ڤینیسیوس لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button