چامپیۆنزلیگ

باشترین یاریزانی یارییەکانی هەفتەی ڕابردووی چامپیۆنزلیگ دەستنیشان کرا

یاریگا- باشترین یاریزانی یارییەکانی هەفتەی ڕابردووی چامپیۆنزلیگ دەستنیشان کرا.

کیلیان مبپاپی توانی ڕکابەرییەکە لە هەر سێ پاڵێوراوەکەیتر بباتەوە کە ئەوانیش ئێرلینگ هالاندی دۆرتمۆند، موحەمەد سەڵاحی لیڤەرپووڵ و سێرجیۆ ئۆلیڤێرایە له یانەی پۆرتۆ.

ئەستێرە فەرەنسییەکەی پی ئێس جی توانی چاوەکان بە لای خۆیدا ڕاکێشێت کاتێک لە نێو یاریگای کامپ نو هاتریک له بارسێلونا تۆمار بکات لەو یارییەی کە 1-4 لە دژی لیۆنێل مێسی و هاوڕێکانی کۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button