ئیسپانیا

پەیامێكی ئاگادار كردنەوە لە كاسیمیرۆوە: خولی ئیسپانی هێشتا كۆتایی نەهاتووە

Yariga App

یاریگا- كارلۆس كاسیمیرۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پەیامێكی ئاگادار كردنەوە بۆ یانەكانی خولی ئیسپانیا دەنێرێت.

كاسیمیرۆ بەشدار بوو لە بردنەوەی یانەكەی بەرامبەر هویسكا لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 22ی خولی ئیسپانی.

لە دوای یاریەكە ناوەڕاستكارەكەی مێرینگی ووتی:

”یاریەكی گرنگ بوو ، بە تایبەت دوای ئەوەی زۆربەی یاریزانەكانمان پێكانیان هەیە ، هەست بە دڵخۆشی دەكەین ، دەمانەوێت بەردەوام بین لە بردنەوە”.

هەروەها ووتیشی: ئەمڕۆ كۆرتوا كلیلی بردنەوەمان بوو ، چەندین هەلی گەڕاندەوە.

لە كۆتایشدا ئەستێرە بەڕازیلیەكە ووتی: خول كۆتایی نەهاتووە ، هێشتا 50 خاڵ ماوە ، ئێستا بیر لە یاری خیتافی دەكەینەوە ، ئێمە دەزانین كر لە تواناماندا هەیە بجەنگین.

بابەتی زیاتر

Back to top button