یاریگا–
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان فەڕەنسا خۆی دوور دەگرێت لەسەر قسە کردن لە بارەی داهاتووی یاریزانی یانەکانی دیکە.
راهێنەرەکەی شازادەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی ئەم هەفتەی یانەکەی گووتی ” رێزێکی زۆریان بۆ یانەی بارسێلۆنا و میسی یاریزانی ئەو یانەیە هەیە و ئامادە نیە هیچ شتێک لەبارەی ئەو یاریزانە بڵێت و تەنها قسە لەسەر یاریی یانەکەی دەکات “.
پۆچێتینۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بە دۆخی تەندروستی نێیمار کرد و گووتی ” نیمۆ ئازاری گەدەی هەیە و پێویستە چارەسەری وەربگرێت و رۆژی یارییەکە چارەنوسی یەکلایی دەبێتەوە “.