ئه‌وروپا

پۆچێتینۆ لە بازنەی گرنگی پێدانی پێنج یانەی ئەورووپیدایە

یاریگا- ناوی ماوریسیۆ پۆچێتنۆی ڕاهێنەرکاری ئەرجەنتینی بە توندی دەبەسترێتەوە بە پێنج یانەی دیاری ئەورووپاوە وەرزی داهاتوو ڕاهێنەرایەتی یەکێکیان بگرێتە ئەستۆ.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی ئینگلیزی بڵاوی کردۆتەوە هەریەکە لە یانەکانی ئینتەر میلان، کە دوای کەرەنتینە ئاستی جێگیر نییە و، یانەی یوڤێنتوس لە باری ئەگەری کرانەی دەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ، چاویان لە تواناکانی پۆچێتینۆیە بۆ وەرزی داهاتوو.

جگە لەو دوو یانە ئیتاڵییە، ڕۆژنامەکە باس لە نیازی یانەکانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید و بروسیا دۆرتمۆند و نیوکاسڵیش دەکات بۆ پێدانی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بە راهێنەرەکەی پێشووتری تۆتنهام.

Back to top button