ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پۆچێتینۆ داوای یاریزانی زیاتر دەکات

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ داوا لە یانەکەی دەکات لە مێرکاتۆی زستانە یاریزانی زیاتری بۆ بگوازنەوە.

دوێنێ یەکشەممە لە یارییەکانی گەڕی شازدەی پرێمەرلیگ، چێڵسی لە یاریگای گۆدیسۆن پارک، بووە میوانی ئێڤەرتن و یارییەکەشی 2-0 دۆڕاند.

دوای یارییەکە ماوریسیۆ پۆچێتینۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانە لەندەنییەکە رەخنەی ئاراستەی هێرشبەرانی تیپەکەی کرد و داوای گۆڕانکاری گەورەی کرد.

لە تۆپی پێدا پێویستە گۆڵ بکەیت، دەرفەتی زۆرمان بۆ رەخسا، بەڵام کەسێک نەبوو دەرفەتەکان بکات بە گۆڵ.

پێویستە قسە بکەین لەسەر ئەم دۆخە، دەبێت لە مێرکاتۆی زستانە ریزەکانمان رێکبخەینەوە.

چێڵسی سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زەبەلاح لە دوو مێرکاتۆی رابردوو، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیووە بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی و تیپەکە بە قەیرانێکی گەورەدا تێدەپەڕێت.

بلوز لەم وەرزەی پرێمەرلیگ 16 یاری کردووە، تەنیا 5 یاری بردووەتەوە، 4 یاری یەکسانبووە و 7 یاریش دۆڕاوە، بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ پلەی دوازدەیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button