ئیسپانیا
فەرمی: ڕیاڵ مەدرید جۆری پێكانەكەی هازاردی ئاشكرا كرد
یاریگا- یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە پێكانەكەی ئیدین هازاردی بەلجیكی و یاریزانی یانەكەی بڵاوكردەوە.
لە مەشق و ڕاهێنانەكانی دوێنێی یانەكەی ئەستێرە بەلجیكیەكە تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی بەشداری تێدا بكات.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر یانەكە ڕایگەیاند :
“پاش پشكنینە پزیشكیەكان كە لەلایەن پزیشكەكانی یانەكەوە كراوە دەركەوتووە یاریزانەكە لە ماسولكەی پێشەوەی قاچی چەپیدا پێكانی هەیە”.
شایەنی باسە لە بەیاننامەكەدا ماوەی دووركەوتنەوەی ئاشكرا نەكراوە ، بەلام بە پێی سەرچاوەكان هێرشبەرە 30 ساڵانەكە ماوەی 4 بۆ 6 هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.