ئینگلتەرا
ماوەی دووركەوتنەوەی هاری كەین ئاشكرا بوو
یاریگا- یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی ئەستێرەیەكی گرنگی یانەكەی لەدەستدا دوای ئەوەی لە كۆتا یاری یانەكەی تووشی پێكان بوو.
لە یاری تۆتنهام بەرامبەر لیڤەرپول ، هاری كەین تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.
بەپێی ڕۆژنامەی ” میرۆر ”ی بەریتانی پێكانەكەی كەین خراپترە لەوەی چاوەڕوان دەكرا ، كە مۆرینهۆی ڕاهێنەر پێشتر ڕایگەیاند بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك دووردەكەوێتەوە.
ڕۆژنامەكە ئاشكرایكرد پێكانی هێرشبەرەكەی سپێرز خراپترە لەو پێشبینیانە و گۆڵكارە 27 ساڵانەكە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.
وا چاوەڕوان دەكرێت لە چەند كاتژمێرێكی داهاتوودا تۆتنهام بەشێوەیەكی فەرمی جۆری پێكانەكەی و ماوەی دووركەوتنەوەكەی ئاشكرا بكات.