ئینگلتەرا

رایان: بڕوا ناكەم كە پەیوەندیم بە ئەرسیناڵەوە كردووە

یاریگا- مات ڕایان گۆڵپارێزی ئوستورالی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی بە ئەرسیناڵەوە.

ڕایانی تەمەن 28 ساڵان لە یانەی برایتۆنەوە بەشێوەی خواستن و تا كۆتایی وەرز پەیوەندی بە تۆپ هاوێژەكانەوە كرد.

لە پەڕەی فەڕمی ئەرسیناڵ دوای پەیوەندیكردنی بە یانەكەوە گۆڵپارێزەكە ووتی: هەر لە مندالیەوە هاندەری ئەرسیناڵم ، زۆر دڵخۆشم بەو چانسەی بە منیان دا.

هەروەها ووتیشی: بەڕاستی ناتوانم بڕوا بكەم ، زۆر شانازی بەوەوە دەكەم ، هێندە دڵخۆشم نازانم چۆن دەری ببڕم.

ڕایان گۆڵپارێزی یەكەمی هەڵبژاردەی ئوستورالیایە و كێبڕكێ دەكات لەگەڵ گۆڵپارێزەكانی دیكەی ئەرسیناڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button