ئیسپانیا

سیمۆنی ستایشی ئاستی سوارێز دەكات

یاریگا- دیگۆ سیمۆنی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ستایشی ئاستی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای و هێرشبەری یانەكەی دەكات.

ئەتلەتیكۆ مەدرید توانی بە دوو گۆڵی سوارێز لە ئیبار بباتەوە و جیاوازی خاڵەكانی لەگەل ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بەرز بكاتەوە.

لەدوای یاریەكە سیمۆنی ووتی: سوارێز یاریزانێكی زیرەكە و تەواوی یاریەكە تێبینیەكانی جێ بەجێ دەكات و دەزانێت چۆن بۆشایی بۆ خۆی درووست بكات.

هەروەها ووتیشی: ئیبار یاریەكی نایابیان پێشكەش كرد ، چاوەڕوانی ئەو ئاستە بەرزەیان نەبووین ،بەڵام سوارێز زیرەكانە توانی یاریەكە یەكلا بكاتەوە و دوو گۆل تۆمار بكات.

ڕۆخی بلانكۆس بە كۆكردنەوەی 44 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندیەكەی گرتووە و بە جیاوازی 7 خاڵ لە پێش ڕیاڵ مەدریدەوە دێت و یاریەك كەمتریشیان ئەنجامداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button