ئیسپانیا
یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید ڕەتیدەكەنەوە موچەكانیان كەم بكرێتەوە
یاریگا- یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕەتیدەكەنەوە موچەكانیان كەم بكرێتەوە ، لەدوای ئەو قەیرانە داراییەی ڕوووبەڕووی یانەكان بووەتەوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.
بەپێی بەرنامەی(چیرینگیتۆ)ی ئیسپانی یانە شاهانەكە پێوویستیان بە كەمكردنی موچەی یاریزانان بەڕێژەی %25 هەیە.
هەروەها ئاماژەشیان بەوە كردووە سێرجیۆ ڕامۆسی كاپتنی یانەكە داواكەی بەڕێوەبەرایەتی یانەكەی پێشكەش بە یاریزانەكان كردووە ، بەڵام ئەوان ڕەتیانكردووەتەوە ، تەنها یەك یاریزان نەبێت كە ئامادە بووە موچەكەی كەم بكرێتەوە ئەویش كاسیمیرۆی بەڕازیلی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەیە.
شایەنی باسە لە ئێستادا ڕیاڵ مەدرید لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 37 خاڵ و بە جیاوازی چوار خاڵ لە ئەتلەتیكۆی پێشەنگەوە دوورە.