ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
بارسا هاتە کێبڕکێی پاریس و یوڤی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ
یاریگا- یانەی بارسێلۆنا هاتە نێو کێبڕکێکەی پاریس سان جێرمان و یوڤێنتوسەوە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی ئارسیناڵ.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کاڵچۆ میرکاتۆ بڵاوی کردۆتەوە، بارسا هیکتۆر بێلێرینی خستۆتە ژێر ڕادارەکانی خۆیەوە و دەیەوێ لە میرکاتۆی هاوینە بیگوازێتەوە کامپ نو.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەستێره ئیسپانییەکە لە چوارچێوەی گرنگیپێدانی یانەکانی وەک پاریس و یوڤییە بەڵام بەهۆی ئەوەی گەورەبووی ئەکادیمیای بارسایە، بۆیە ئەگەرە بەهێزەکان بۆ ئەوەن بلاوگرانا لە گواستنەوەی نزیکتربێ.
بێلێرین تەمەنی لە ئێستادا 25 ساڵە و، لە لاوێتیەوە هاتۆتە ڕیزەکانی ئارسیناڵ و توانیویەتی خۆی بسەلمێنێ. گرێبەستەکەی لە 2023 کۆتایی دێت و هاوین بازاڕی گەرمە بۆ پەلکێشکردنی لەلایەن یەکێ لەو سێ خوازیارەیەوە.