ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
ماندزۆکیچ بۆ میلان تەنها راگەیاندنی ماوە
یاریگا-رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا کۆکن لەسەر ئەوەی ماریۆ ماندزۆکیج پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە دەکات.
کاڵچیۆ مێرکاتۆ رایگەیاندووە هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و ماندزۆکیج بێ بەرامبەر گرێبەستێک بۆ ماوەی ١٨ مانگ لەگەڵ میلان واژۆدەکات. رۆژی سێ شەمممەش مەراسیمەکە بەڕێوەدەچێت.
ئەوەی ماوەتەوە تەنها ئەوەیە کە ئایا ماریۆ سەرەتا بۆ شەش مانگ گرێبەست دەکات و دواتر بەپێی ئاست بۆ ساڵێکی دیکە درێژدەکرێتەوە یاخود راستەوخۆ گرێبەستەکە بۆ ١٨ مانگ دەبێت.
هێرشبەرە ٣٤ ساڵە کرواتییەکە لە کۆتایی ٢٠١٩دا خولی ئیتاڵی جێهێشت پاش ١٦٢ یاری لەگەڵ یوڤێنتۆس و تۆمارکردنی ٤٤ گۆڵ لەگەڵ ئەو یانەیەدا.