بارسێلۆنا وردەكاری پێكانەكەی ئاراوخۆ ئاشكرا دەكات
یاریگا- كەمێك پێش ئێستا یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا وردەكاری پێكانەكەی ڕونالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەكەی ئاشكرا كرد.
لە یاری دوێنێی یانەكەی بەرامبەر گرانادا بەرگریكارە ئۆرۆگواییەكە تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.
لە پەڕەی فەڕمی خۆیان لە تویتەر یانە كەتەلۆنییەكە ڕایگەیاند دوای ئەوەی پشكنینی پزیشكی بۆ ئاراوخۆ كراوە دەركەوتووە كە لە ماسولكەكانی قاچی ڕاستیدا ئازاری هەیە و دوای وەرگرتنی چارەسەر دەگەڕێتەوە یاریگاكان.
[ÚLTIMA HORA ‼]
La valoració mèdica i les proves realitzades aquest matí han mostrat que R. Araujo té una sobrecàrrega als músculs isquiotibials de la cuixa dreta. L’evolució marcarà la seva disponibilitat per als propers entrenaments pic.twitter.com/Psgr8OMCj8
— FC Barcelona (@FCBarcelona_cat) January 10, 2021
بەپێی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی یاریزانە 22 ساڵانەكە ناتوانێت لە یاری سوپەری ئیسپانیا بەشداری بكات.