ئەستێرەیەکی ڕیاڵ بڕیاری دا کاروانی وەرزشی خۆی لەگەڵ شاهانەکان کۆتایی پێ بهێنێ
یاریگا- چەند ئەستێرەیەکی دیاری ڕیاڵ مەدرید لە کۆتا قۆناغەکانی گرێبەستەکەیان نزیک بوونەتەوە و تا ئێستایش نوێکردنەوەیان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.
لوکا مۆدریچ یەکێکە لە ناوە دیارەکانی ئەو چەندە و، کۆتایی وەرز گرێبستەکەی لەگەڵ شاهانەکان بەسەردەچێت و لە ئێستادا ئازادە لەگەڵ هەر یانەیەکیتر گفتوگۆی خۆی ساز بدات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، یاریسازە تەمەن 35 ساڵانەکە نیازی خۆی پیشان داوە بە مانەوە له ڕیزەکانی مێرەنگی و ڕەتی کردۆتەوە لەگەڵ هیچ یانەیەکیتر ڕێک بکەوێت.
ئەوە سەرباری ئەوەی ڕێساکانی نوێ کردنەوەی گرێبەست لە ڕیاڵ بۆ ئەو یاریزانانەی تەمەنیان سەروو 30 ساڵە، بۆ یەک وەرز زیاترە و مووچەکەشی کەمتر دەکرێتەوە بەتایبەت لە ئێستادا کە مێرەنگی قەیرانی دارایی هەیە. لەگەڵ ئەوانەشدا، کرواتییە بە ئەزموونەکە خواستی خۆی پیشان داوە هەر لە مەدرید کۆتایی بە کاروانەکەی بهێنێت.